ئەمڕۆ تیر و پشک بۆ ناوی ئەو کەسانە کرا، کە خۆیان بۆ حەجی 2026 تۆمارکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەمە 16ی تشرینی دووەمی 2025، کاروان ستوونی وتەبێژی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ ئەمساڵ بۆ یەکەمجار ناو تۆمارکردن بۆ فەریزەی حەج بە شێوەی ئەلیکترۆنی بەڕێوەچوو، لەبەر تازەیی سیستمەکە پرۆسەی وردبینی و پێداچوونەوەی ناوەکان و ڕێکارەکانی دیکە ماوەیەکی زیاتری خایاند، بۆیە ئەنجامدانی تیروپشکەکە بۆ ئەمساڵ کەمێک دواکەوت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ خواستی هاووڵاتیان بۆ حەجکردن زۆرە و 89 هەزار کەس ناویان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ساڵی 2026 تۆمار کردووە.
کاروان ستوونی، ئەوەشی خستەڕوو، ئەمساڵ مەرجێک زیادکراوە ئەگەر کەسێک پێشتر فەریزەی حەجی ئەنجام دا بێت، ناوی ناچێتە نێو تیروپشکەکەوە، هەربۆیە هەزاران ناو دەرهێنراوە و دوورخراونەتەوە.
لەڕێگەی ئەم لینکەوە ناوی حاجیانی دەرچوو ببینە: https://hajj.digital.gov.krd/lottery-result

