قائیمقامی سلێمانیی هەڵمەتێکی بۆ داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان دەستپێکرد و 12 پاڵاوگەی داخست.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی تشرینی دووەمی2025، قائیمقامیەتی سلێمانیی ڕایگەیاند:له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كان بۆ پاراستنی ژینگه‌و ته‌ندروستی هاووڵاتیانی سلێمانی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت سه‌ردانی ناوچه‌ی تانجه‌رۆ-یان كرد و به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له رێنمایه‌كانی كاركردن، بڕیاری داخستنی ژماره‌یه‌ك پاڵاوگه درا.
هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی فازڵ عومه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان- قائیمقامی سلێمانیی به وه‌كاله‌ت ئه‌نجام دراوه و ئه‌و پاڵاوگانه بهسهركرانهوه كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی كارده‌كه‌ن، به‌پێی یاسای پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پاڵاوگایانه ده‌كه‌ن به‌شێوه‌ی نایاسایی كارده‌كه‌ن و تێزاب به‌كارده‌هێنن.
فازڵ عومەر گوتی: ” سه‌رباری ئه‌وه‌ی بڕیاری داخستنی سه‌رجه‌م پاڵاوگه نایاساییه‌كانیان داوه، دوێنێ چوارشه‌ممه به‌هاوكاری یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی زڕگوێز شه‌ش پاڵاوگه‌ی نایاسایان داخستووه، هه‌روه‌ها به‌تۆمه‌تی پیسكردنی ژینگه 12 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراوه.”
قائیمقامی سلێمانیی ئاماژەی بەوەشکرد ؛ له‌پێناو پاراستنی ژینگه‌ی شاره‌كه و ته‌ندروستی گشتی هاووڵاتیان، هه‌ڵمه‌ته‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و ته‌واوی پاڵاوگه نایاساییه‌كان داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
بە گوێرەی زانیاریەکان هەڵمەتەکە بەردوامە و هەر شوێنێکی تر پێویستی بە داخستن یان ڕێنمای هەبێت رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.
لەم دواییانەدا، پارێزگای سلێمانیی رووبەڕووی قەیرانێکی ژینگەیی جدی بووەتەوە بەهۆی ڕشتنی بێباکانەی رۆنی رەش، تێزاب و پاشماوەی نەوتی رەش لە چەند شوێنی جیاوازدا. ئەم تاوانە ژینگەییە نەک تەنها ناوچەکانی دەرەوەی شار، وەک دووکان، پێنجوێن، عەربەت و دەربەندیخان، گرتووەتەوە، بەڵکو گەیشتووەتە ناوچەکانی ناو شاری سلێمانیش.

