ژنێک لەباڵەخانەیەکی 25 نهۆمی خۆی هەڵدا خوارەوە و گیانی لەدەستدا

لە سلێمانی ژنێکی تووشبووی نەخۆشی دەروونی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەێی چەند سەرچاوە میدیایەکان لە سلێمانی، “سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ لە یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە نهۆمی 7، ژنێک بە ناوی (نیگار حەسەن) کە تووشبووی نەخۆشی دەروونییە و تەمەنی 50 ساڵە خۆی فڕێداوەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە”.

ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە خوشکی هونەرمەند ماهیر حەسەنە، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ماهیر حەسەن رایگەیاندووە، “ئەمرۆ نیگاری خوشکم کۆچی دوایی کرد سبەینێ یەکەم رۆژی پرسەکەیەتی لە مزگەوتی شێخ فەرید”.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان