مامۆستایەکی دیاری ئاینی بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

مامۆستا عەبدوڵڵاى دێرەیی، زاناى ئایینى و بانگخوازی شاری سلێمانی دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەو ڕووداوە هاتووچۆیەی کە لە بەردەم نەخۆشخانەی فارووق لە سلێمانی برینداربوو، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. 

مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا دێرەیی پێشنوێژی مزگەوتی حاجی جەلالی ئاسنگەر بوو  لە شاری سلێمانی.

لە ڕووداوی هاتووچۆکەی شەوی رابردووی شەقامی بازنەی مەلیک مەحمودی شاری سلێمانی لە بەردەم نەخۆشخانەی فارووق حەوت کەس بەسەختی برینداربوون، یەکێک لە بریندارەکان مامۆستا عەبدوڵڵاى دێرەیی بوو کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان