ئەم هەفتەیە هاوکاری هاوپەیمانان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت
بەپێی بڵاوکراوەی چەند سەرچاوەیەکی میدیای لیستی هاوكاری هاوپەیمانان بۆ لیواهاوبەشەكان ئامەدەكراوە و ڕۆژی پێنجشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2025، دەستدەكرێت بەدابەشكردنی هاوكارییەكە،هاوكات بڕی هاوكارییەكەش 183هەزار دینارەوە بۆ تەنها 81 هەزار دینار كەمكراوەتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراوەتەوە بڕی پارەی هاوكاری دارایی هاوپەیمانان بۆ لیواهاوبەشەكان ئامادەیە و ڕۆژی پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی.
بڕی هاوكارییەكانی هاوپەیمانان لەمانگی ڕابردوو 183هەزار دیناربوو، بەڵام بۆ ئەم مانگە بڕەكەی بۆ 80 هەزار و 750 دینار كەمكراوەتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ژمارەی ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانەی خراونەتە سەر لیواهاوبەشەكان زیادیكردووە.

