15 ڕۆژ کرایە پشوو

بەهۆى نزیک بونەوەى وادەى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، وەزیری خوێندنى باڵا بڕیارێک بۆ خوێندکاران و قوتابیانى دەرەوەى وڵات دەردەکات

ئەمڕۆ پێنجشەمە 30ی تشرینی یەکەمی 2025, ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند:”بەمەبەستی رەخساندنی دەرفەتی گونجاو بۆ بەشداری ئەو خوێندکار/ قوتابیانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کە وابڕیارە لە (11/ 11/ 2025) بڕیاری دا ڕێگەپێدان بە خوێندکار/ قوتابیانی دەرەوەی وڵات بۆ گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی (15) پانزە رۆژ لەڕێکەوتی (1 تاکو 15/ 11/ 2025) ئەو ماوەیەشیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت.”

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان