دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕادەگیرێت

بەرێوبەرایەتی قایمقامی هەڵەبجە ڕایگەیاند دابەشكردنی نەوتی ماڵان ڕادەگیرێت

قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە ڕایگەیاند : هاوڵاتیانی بەڕێزی پارێزگای هەڵەبجە ئاگاداردەکەینەوە کە لە ڕۆژانی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجەدا، لەبەر قەرەباڵغی شار بەبۆنەی هاتنی میوانەکانی هەڵەبجەوە، دابەشکردنی نەوت ڕادەگیرێت، تا دوای فێستیڤاڵەكە.

فێستیڤاڵی هەڵەبجە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی جوتیاران و بوژاندنەوەی کەرتی گەشت و گوزاری پارێزگایەکەیە و ئەمڕۆ پێنجشەمە دەستی پێکرد بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان