لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لەبەردەم نەخۆشخانەی شار 3 گەنج گیانیان لەدەستدا، کە خەڵکی قەزای شارەزوور بوون.
بەوتەی شایەتحاڵەکان سەگێک هاتۆتە سەر شەقامەکە و شۆفێرەکە ویستوویەتی لەسەگەکە نەدات، بەڵام کۆنترۆڵی لەدەستداوە و ئۆتۆمبێلەکە وەرگەراوە بەهۆیەوە هەرسێکیان گیانیان لەدەستداوە .
یەکێک لەو گەنجانە ناوی هێمن عەلی دانیشتووی گوندی بایز ئاوا و یەکێکی دیکەیان ناوی شێروانە کە دانیشتووی هەڵەبجەی تازەیە و ماوەیەکی کەم بوو لە دەرەوەی وڵات گەڕابووەوە.

