دادگا سزای لەسێدارەدانی بۆ بکوژانی کارمەندێکی پۆلیس دەرکرد

ئەمڕۆ دووشەم 27ی تشرینی یەکەمی 2025، دادگای تاوانەكانی 3ی سلێمانی سزای لەسێدارەدانی بۆ بكوژانی ڕزگار ئەحمەد حەسەن، كارمەندی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەرکرد.

بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانیی ڕایگەیاند، ”شەوی 21ی کانوونی دووەمی 2024 مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی دەرچوون بەمەبەستی دەستگیركردنی تاوانبارێك بەناوی (ر،ح، ق) كە لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو. دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەكی قورس تاوانباری ناوبراو دەستگیركرا و لەلایەن تاوانبارێكی تر بەناوی (ژ، س، ح) تەقە لەمەفرەزەكەی پۆلیس كرا و بووە هۆی گیانلەدەستدانی (رزگار ئەحمەد حەسەن) و برینداربوونی ئەفسەرێكی بەشی پۆلیسی نەهێشنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە.’’

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاند؛ دوای ئەنجامدانی تاوانەکە تاوانبار ( ژ، س، ح) هەڵات و دوای ماوەیەكی كەم توانرا دەستگیربكرێت.

ئەمڕۆ دادگای تاوانەكانی 3ی سلێمانی سزای لەسێدارەدانی بۆ هەردوو تاوانبار (ژ، س، ح) و (ر، ح، ق ) دەركرد.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان