وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵبژاردنەوە پشووی فەرمی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ڕاگەیاند
ئەمرۆ پێنجشەمە 23ی تشرینی یەکەمی 2025, وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “بەهۆی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقەوە لە رۆژی 06-11-2025 تاوەکو 11-11-2025 لە ناوەندەکانی خوێندن پشووە، لە رۆژی 12-11-2025 دەوام لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.
بەپێی زانیاریەکان تەنها بۆ قوتابخانەكان پشووی فەرمی دەبێت زانكۆ و پەيمانگاكان ناگرێتەوه.

