ژنێک لە گوندی ئەلواردییە بەرگەی مردنی هاوسەرەکەی نەگرت و کاتژمێرێک دوای مردنی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
دوای ئەوەی هاوڵاتیێک بەناوی(سالم جەمۆ حاجی تەتەر) لە ماڵەکەی خۆی لە (گوندی ئەلواردییە) تووشی جەڵتەی دڵی کتوپڕ بێت، و هاوسەرەکەی بەرگەی ئەم هەواڵەی نەگرت، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سەرچاوە میدیایەکان وتەی خێزانی قوربانیەکانیان بڵاوکردۆتەوە گوایە ئەم دوو هاوژینە، کە زیاتر لە حەڤدە ساڵ لەمەوبەر بەخۆشەویستی هاوسەرگیرییان کردووە، بەڵام نەبوون بە خاوەنی منداڵ
هاوسەری (سالم جەمۆ حاجی تەتەر) بەرگەی مەرگی هاوسەرەکەی نەگرتووە و تووشی شۆک بووە، کاتژمێرێک دوای مردنی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

