گشتی

بکوژی کاندیدەکەی عێڕاق دەستگیرکرا 

 دەستگیرکردنی بکوژانی سەفا مەشھەدانی؛ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد و کاندیدی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاندرا

ئەمڕۆ سێشەمە 21ی تشرینی یەکەمی 2025, مەحمود مەشھەدانی؛ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەستگیرکردنی بکوژانی سەفا مەشھەدانی؛ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد و کاندیدی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاند.

15ی ئەم مانگە، ئەندامانی هاوپەیمانی سیادە ڕایانگەیاند: سەفا مەشهەدانی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و کاندیدی هاوپەیمانی سیادە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق،  بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی لکێنراو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە کوژرا.

لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتەی ڤیدیۆیی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی سەفا مەشهدانی بڵاوکراوەوە کە تێیدا دەرکەوتبووە ئۆتۆمبێلەکەی لە یەکێک لە شەقامەکانی ناوچەی تارمییە گڕی گرتبوو.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو چەندین کردەی تیرۆرکردن و ڕفاندنی چالاکوانانی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان و سیاسەتمەداران لە عێڕاق ڕوویداوە، کە هەندێکیان نەیاری گرووپە چەکدارەکانی شیعە بوون

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *