گشتی

هەفتەیەک پشوو ڕاگەیەندرا

بەهۆ هەڵبژاردنەوە هەفتەیەک دەکرێت بە پشوو

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێڕاق ڕایگەیاند: لە رۆژی 5ــی 11ـەوە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، ئەو قوتابخانانە رادەست دەکەن، کە وەک بنکەی دەنگدان دەستنیشانکراون و دەوامیان تاوەکو کۆتایی هەڵبژاردنەکان رادەگیرێت.

لەم بارەیەوە سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە دەڵێت: کۆمیسیۆن داوای لێکردووین رۆژی 5-11-2025 تاوەکو 13-11-2025 لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن بکرێتە پشووی فەرمی.

بڕیار وایە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێڕاق لە 11 تشرینی دووەم و نزیکەی 8 هەزار کاندید خۆیان بەربژێر کردووە، ئەم کاندیدانە کێبڕکێ لەسەر 329کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *