گشتی

ئاسایش دەستگیرکردنی دوو بکوژی ڕاگەیاند

ئاسایشی سلێمانی بکوژی ڕووداوەکەی گەڕەکی قڕگە دەستگیرکرا.

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند: ڕۆژی 27\9\2025 تەرمی ئافرەتێک لەماڵەکەی خۆی لەگەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی دۆزرایەوە، لەسەر ئەم ڕووداوە دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وردی ئەنجامدا و توانرا تۆمەتباران دەستنیشان بکرێن و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بکوژ و هاوکارەکەی دەستگیربکرێن.

لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (406) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

ڕۆژی 27ی مانگی ڕابردوو ئافرەتێک لەماڵەکەی خۆیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە و دەستبەجێ هێزە ئەمنیەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان کردەوە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *