بەپێی سەرچاوە میدیایەکان سەرۆکی یەکێتی وتارێک لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردن و رێکەوتنی هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 7:00ی ئێوارە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێک ئاڕاستەی هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات.
کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند، “سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێک بڵاودەکاتەوە.”
کاروان گەزنەیی ڕوونیکردەوە، “بافڵ تاڵەبانی کاتژمێر حەوتی ئێوارە پەیامەکەی ئاراستەی هەموو هاوڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.”.