لە سلێمانی بە بڕیاری ئاسایش کڕین و فرۆشتن لە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان ڕاگیرا
دوێنێ پێنجشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2025، هێزەکانی ئاسایش چوون بۆ پێشانگاکان و دواییان کرد سەرجەم ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لاببرێن و مامەڵەیان پێوەنەکرێت، هەرکەسیش پابەند نەبێت رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.
مانگێک پێش ئێستا لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە پێشانگا بێ سەرەتاکان ئاگادارکرانەوە کە پێشانگاکان چۆڵبکەن، بەڵام دوای ئەوەی بەشێکی زۆر لە پێشانگاکان پابەندی بڕیارەکە نەبوون ئاسایشی سلێمانی دەستی کرد بە داخستنی.
ئەم بڕیارە تەنها لە سەنتەری پارێزگای سلێمانیی جێبەجێکراوە و لە قەزا و ناحیەکانی سلێمانی هیچ کێشەیەک نییە پێشانگاکان چۆڵنەکراون.
بەپێی بڕیارێک بێت لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە کۆد بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەکرێت، بەڵام نابێت هیچ کڕین و فرۆشتنێکی پێوە بکرێت.