7 هەزار هەلی دامەزراندن ڕاگەیاندرا

پارێزگاری کەرکووک دامەزراندنی 7 هەزار کەسی بە گرێبەست لە پارێزگاکە ڕاگەیاند و لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە پڕکردنەوەی فۆرم دەکرێت.

ئەمڕۆ  پێنجشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2025 رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:” 7 هەزار و 304 کەس بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنین و هیچ کەسێک ناتوانێت دەستوەردان لە دامەزراندنەکە دا بکات و هەموو وردەکارییەکانی دامەزراندن دیاریکراون و بە گوێرەی کێبڕکێ دەبێت.”

پارێزگاری کەرکووک گوتی:’’ سێشەممەی داهاتوو لینکی دامەزراندنەکە کارا دەبێت و دامەزراندنەکە لە رێگەی لینکێکی ئەلیکترۆنیی دەبێت کە سەر بە پارێزگایە.’’

بەگوێرەی یاسای بودجەی گشتیی سێ ساڵەی عێراق، پشکی کەرکووک لە دامەزراندنی 150 هەزار کەس بەشێوەی گرێبەست، 7 هەزار و 304 کەسە، کە جگە لە کەرتی پەروەردە، سەرجەم کەرتەکانی دیکە دەگرێتەوە.

بۆ وەرگرتن چەند پێوەرێک دانراون، پێویستیی دامەزراوەکان و رێژەی دانیشتووانی قەزا و ناحیەکانی پارێزگاکە.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان