كرێكارێكی كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان، ئەمڕۆ لەسەر كار كەوتووەتە خوارەوە لە پڕۆژەی مایۆركا سیتی و گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ چوارشەمە1ی تشرینی یەکەمی 2025، عوسمان زیندانی,سەرۆكی سەندیكای كرێكارانی بیناسازیی سلێمانی ڕایگەیاند:’’ كرێكارێکی خەڵکی ڕۆژهەڵات کە تەمەنی 38 ساڵە لەسەر باڵەخانەیەکی بەرز لەکاتی کارکردن کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا، ئێستا تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی دەكرێت.

