گشتی

سایلۆی سلێمانی ئاگاداری جوتیاران دەکاتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵ پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئەیلولی 2025، سایلۆی سلێمانی ڕایگەیاند، “داواکارین لەو جوتیارانەی کە گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردووە و پشگیری بەشە کشتوکاڵیەکانیان لە پەنجا تۆن بەرەو خوارە (رصیدەکانیان) لە مستندی ژمارە بیطاقەی یەک بۆ مستندی ژمارەی بیطاقەی 113 سبەی سێشەممە 30ی ئەیلولی 2025، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان”.

پشکی هەرێمی کوردستان 57 ملیار دینارە و 20 ملیار بۆ هەولێر، 25 ملیار بۆ سلێمانی و هەڵەبجە و 12 ملیار دیناریش بۆ جوتیارانی دهۆک تەرخانکراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *