گشتی

تەیف سامی واژۆی لەسەر مووچه کرد

ئەمرۆ دووشەمە 29ی ئەیلولی 2025, تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێم دەركرد.

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی میدیای دەستی سلێمانی دەیلی کەتووە لە ئێستادا نوسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم لە نوسینگەکەی وەزیری دارایی عێراقەوە نێردراوە بۆ بەشی وردبینی.

بە وتەی سەرچاوەکان، ئەگەر بەیانی هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نەبێت، پارەی مووچەی مووچەخۆران خەرج دەکرێت و دەخرێتە سەر هەژمارەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان؛ و لەگەڵ گەشتنی پارەکەش وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی حەوت بڵاودەکاتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان موچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو هەروەها مانگی تەممووز و ئاب و ئەیلولی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *