یەکەمین دیداری زانستی سیاسەتی کولتووری لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی تایبەت بە ڕاگەیاندنی یەکەمین دیداری زانستی سیاسەتی کولتووری لە سلێمانی ڕێکخرا و وردەکاریی و ناوەڕۆکی چالاکییەکانی دیدارەکە ئاشکرا کران.

دیدارەکە لە شاری سلێمانی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بە هەماهەنگیی لەگەڵ گەردین گرووپ لە کۆتایی تشرینی دووەم، بەدیارییکراوی ڕۆژانی 22 و 23ـی تشرینی دووەم، ڕێک دەخرێت.

د. موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی دەڵێت: “بابەت و ناوەڕۆکی کۆی دیدارەکە، ڕاڤەکردنی ئەم دروشمە دەبن”، گوتیشی، “سیاسەت و کولتوور پێکەوە، دوو پایەی سەرەکی دەوڵەتداریین.. ئەوەی نەتەوە و نیشتمان دروستدەکات بەر لە سیاسەت، بریتییە لە کولتوور”.

هاوکات دەشڵێت: پرسەکانی؛ زمان، جیاکردنەوەی دەسەڵات و نەتەوە و گەڕاندنەوەی بەهای کولتوور بۆ تێکڕای دامەزراوە حکومی و تایبەتییەکان، بابەتی سەرەکی دیدارەکە دەبن.

سیاسەتی کولتووری، بریتییە لەو رێکار و بیرکردنەوە و وێناکردنەوانەی، کار لەسەر ڕێکخستنی کاری کولتووریی دەکەن، لەوانە کایەکانی؛ ئەدەب، هونەر، پەروەردە و زانست، تاوەکوو لەڕێگەی وێناکردنێک بۆ داهاتوو، ئاڕاستەی لایەن و دامەزراوە حکومی و تایبەتییەکانی کۆمەڵگەیەک بکرێت.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان