گشتی

قوباد تاڵەبانی: كورد هەمیشە پشتیوانی گەلی فەڵەستین بووە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران پێشوازی لە باڵیۆز دكتۆر ماهیر كەراكی، كونسوڵی گشتیی فەڵەستین لە هەرێمی كوردستان كرد و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا باسی دۆخی فەڵەستین و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرا.

لە كۆبوونەوەكەدا كە دوێنێ چوارشەمە بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی بە ئاماژەدان بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەردوو بزووتنەوەی كورد و بزووتنەوەی فەڵەستین، رایگەیاند گەلی كورد هەمیشە پشتیوانی داوا رەواكانی گەلی فەڵەستین بووە و هاسۆزی خۆشی بۆ ئەو كارەساتە مرۆییە دەربڕی كە لە فەڵەستین و كەرتی غەزە بەسەر گەلی فەڵەستیندا هاتووە.

جێگری سەرۆكوەزیران هیوای خواست هەرچی زووە شەڕ كۆتایی بێت و ئاشتی باڵ بەسەر ناوچەكەدا بكێشێت. هەر لەم چوارچێوەیەشدا پشتیوانی خۆی بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی دەربڕی كە لە ئێستادا لەلایەن زۆربەی وڵاتانی جیهانەوە پشتگیری لێ دەكرێت. 

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان كوردستان و فەڵەستین كرا و هاوڕابوون هەردوو گەلی كوردستان و فەڵەستین پێویستە لەسەر ئاستی كۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا پشتیوان و هاوسۆزی یەكتربن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *