گشتی

بافڵ تاڵەبانی: ئێمە بە شوێن هەنگاوەکانی سەرکردە و تێکۆشەرە دێرینەکانماندا دەڕۆین

دوێنێ ئێوارە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی سەرکردەی دێرین، حامیدی حاجی غالی کرد.

لە دیدارێکدا کە پۆلو شاڵاو عەلی عەسکەری، لێپرسراوی هەواڵگریی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە ئامادە بوو، بافڵ تاڵەبانی بە ستایش و پێزانینەوە باسی لە ڕۆڵی پڕ مێژوو و شانازیی حامید حاجی غالی، وەک یەکێک لە تێکۆشەرە دێرینەکانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کرد.

سەرۆکی یەکێتی گوتی: “ ئێمە بە شوێن هەنگاوەکانی سەرکردە و تێکۆشەرە دێرینەکانماندا دەڕۆین و وەفادار دەبین بەرامبەر ئەو قوربانییە گەورانەی لەپێناو گەلەکەمان داویانە.”

حامید حاجی غالی سوپاسی بافڵ تاڵەبانی کرد و جەختی لە درێژەپێدانی سیاسەتی سەرۆک مام جەلال بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی کردەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *