دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەبارەی بریندارکردنی ڕۆژنامەوان و چالاکوان، هێمن مامەند دەڵێت، نیگەرانین لە تەقەکردن لەو ڕۆژنامەوانە و وەکهەوڵێک بۆ سنووردارکردنی دەنگی ئازاد و کاری ڕۆژنامەوانی لەشاری سلێمانی دەیبینن.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: “پاش ڕووداوەکە، تیمێکیان سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە وچاویان بە هێمن مامەند کەوتووە و لەهەواڵیان پرسیوە، لە ئێستادا لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.
هەر لە پەیامەکەیاندا، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێت؛ پێویستە دەزگا ئەمنییەکان و ئیدارەی پارێزگای سلێمانی هەرچی زووە بکەرانی ئەوکارە بدۆزنەوە و دەستگیریان بکەن و رادەستی یاسا بکرێن.
دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەنزیکەوە چاودێریی ئەو دۆسییەیە دەکەن و چاوەڕوانی لێکۆڵینەوەکان دەبن.