گشتی

پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە تەواوی شاری سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند” پڕۆژەی ڕووناكیی كارەبای 24 كاتژمێری، گەیشتە تەواوی سەنتەری شاری سلێمانی و 602 مۆلیدەی ئەهلیش كوژێندراوەتەوە.”

سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ئاشکرایدەکات” تەواوی سەنتەری شاری سلێمانی چووەتە ناو پرۆژەی ڕووناكی و بوونەتە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری.”

ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو گەڕەكانەشی مانگی ڕابردوو كارەبای مۆلیدەیان بەكارهێناوە، پێویستە پارەی مۆلیدەكان پاكتاو بكەن، چونكە مۆلیدەکان چیتر كارناكەن. 

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەڵەبجە یەکەم پارێزگایە بە تەواوی کارەباکەی بووەتە 24 کاتژمێری.” 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *