یەکێتی زانایانی کوردستان ئامۆژگاری خێزانەکان دەکات لەبڕی زێڕ، زیو یان موڵک یان قورئان یان عومرەیەک بکەنە مارەیی بۆ ئاسانکاریی هاوسەرگیری
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 لەبازارەکاندا گەیشتووەتە 875 هەزار دیناری عێڕاقی و ڕۆژانە لەبازاردا نرخی زیاتر بەرز دەبێتەوە و پێوەری نوێ تۆماردەکات.
لەم باریەوە وتەبێژی یەکێتیی زانایان ڕایگەیاند؛ ناتوانن فەتوا لەسەر گرانبوونی زێڕ بدەن، بەڵام ئامۆژگاریی خێزانەکان دەکەن کە لەبری زێڕ، زیو، موڵک، قورئان، یان تەنانەت عومرەیەک بکەنە مارەیی بۆ ئاسانکاریی هاوسەرگیری.