سەرۆکی باندێکی مافیایی جیهانی لە کوردستان دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی سەرۆک باندێکی مافیای مەترسیداری جیهانی ڕادەگەیەنێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “بەپشت بەستن بەزانیاریی ورد و بەدواداچوون لەناوەوە و دەرەوەی وڵات، بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەئۆپراسیۆنێكی هاوبەشی دەزگای ئاسایشی هەرێم و دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق، سەركردەی باندێکی تاوانكاری دەستگیركرا، کەفەرمانی دەستگیركردنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هەبووە و سەر بەتۆڕی (فۆكستڕۆت)ی تاوانکارییە.”

دەزگای ئاسایش ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم باندە مەترسیدارە نێودەوڵەتییە چەندین تاوانیان لەچەندین وڵاتدا ئەنجامداوە، ئۆپراسیۆنەكە لەیەك كاتداو لەچەند پارێزگایەك ئەنجامدرا، گرووپە تاوانكارییەكە پلانی هەبووە خاكی عێراق بۆ كردە تاوانكارییەكانیان بەكاربهێنن.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان