بانکی ناوەندیی عێراق: نرخی فەرمی دۆلار گۆڕانکاریی بەسەردا نایەت و هەر 100 دۆلارێک بە 132 هەزار دینار جێگیر دەکرێتەوە.
بانکی ناوەندیی عێراق لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا، هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە ئەگەری گۆڕانکاری لە نرخی فەرمی دۆلار دەکەن و جەختی کردەوە کە نرخی هەر 100 دۆلارێکی ئەمریکی بە 132 هەزار دینار عێڕاقیە وەک خۆی جێگیرە و هیچ پلانێک بۆ گۆڕینی نییە.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بانکی ناوەندی ڕایگەیاند، ئەم بڕیارە بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیریی ئابووری و ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و پێداویستییەکانی هاوڵاتیان دراوە، بانکەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە یەدەگی دراوی بیانی لە عێراق لە ئاستێکی زۆر باشدایە و توانای تەواویان هەیە بۆ دابینکردنی پێویستیی بازاڕ بە نرخی فەرمی.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، داوا لە هاوڵاتیان و بازرگانان کراوە کە مامەڵەکانیان لە ڕێگەی بانکە فەرمییەکان و نووسینگە ڕێپێدراوەکانەوە ئەنجام بدەن و نەکەونە ژێر کاریگەریی ئەو دەنگۆیانەی کە دەبنە هۆی ناجێگیریی لە بازاڕدا، چونکە حکومەت پابەندە بەو نرخەی کە لە بودجەی گشتیدا دیاریکراوە.

