تۆمەتبارێک لە ڕووبەرووبوونەوەی پۆلیس کوژرا؛ پۆلیسێک برینداربوو

تۆمەتبارێک رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بووەوە و لە ئەنجامدا پۆلیسێک برینداربوو و تۆمەتبارەکەش کوژرا.

سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمرۆ لە ڕووداوێکدا کەسێک هاووڵاتییەک دەکوژێت و لەئەنجامی بەداواچوونی هێزە ئەمنییەکان توانرا شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان بکرێت. 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بەهەوڵی هێزە ئەمنییەکان دوای وەرگرتنی بریاری دادوەر، داوا لەتۆمەتبار کرا خۆی ڕادەستی یاسا بکات، بەڵام تۆمەتبار رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بویەوە، لەدوای بریندارکردنی کارمەندێکی پۆلیس لەئەنجامی رووبەڕووبونەوەکە، تۆمەتبار کوژرا.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان