وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاری دا بە لێخۆشبوونی لە کرێی خوێندنی قوتابیانی چەمچەماڵ دا

د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاری دا بە لێخۆشبوون لە کرێی خوێندنی بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا بۆ خوێندکارانی چەمچەماڵ و دەوروبەری.

د. ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا ڕایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوون درا لە پارەی کرێی خوێندنی قوتابی/ خوێندکارانی دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری، کە بە پارالێل یان خوێندنی ئێواران وەرگیراون لە خوێندنی بەرایی (دبلۆم و بەکالۆریۆس)، خوێندنی باڵا (دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا)، لە سەرجەم زانکۆکان بۆ بڕی ماوەی کرێی خوێندنیان بۆ ساڵی خوێندنی (2025 – 2026).”

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بەوەکرد “لەپێناو بەشداریکردن و هاوخەمی لەگەڵ خەڵکی چەمچەماڵی ئازیز و دەوروبەریدا و بۆ بەدەنگەوە هاتنی قوتابیان و خوێندکارەکانیان لەم کارەساتە سرووشتییەدا” بڕیارەکەیان داوە.

لە بڕیارەکە هاتووە: ’’پێویستە خوێندکاران/ قوتابیان بە دۆکیۆمێنتی یاسایی بیسەلمێنن کە دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن، یان ئەو شوێنانەی کە زیانیان بەرکەوتووە، بۆئەوەى بڕیارى لێخۆشبوون لە کرێى خوێندن بیانگرێتەوە.”

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان