ئەمڕۆ پێنجشەممە عومرەکارێکی کورد لە کاتی بەجێهێنانی فەریزەی حەج بەهۆی جەڵتەی دڵ لە شاری مەککە لە سعودیە کۆچی دوای کرد.
كاروان ستونی وتهبێژی حهج و عومرهی هەرێمی كوردستان ڕایگهیاند، ئهو عومرهكاره کوردە ناوی مەجید ئەحمەد عەبدوڵڵایە و خەڵکی شاری دهۆكه، تهمهنی 64 ساڵ بووه، ئهمرۆ له شاری مهككهی پیرۆز كۆچی دوایی كردووه .
کاروان ستوونی ئاماژەی بەوەکرد:’’پێشتر چاندنی گورچیلەی لە کوردستان بۆ کراوە و تەندروستی جێگر بووە، بەڵام لە سعودیە جەڵتەی دڵ لێیداوە و دوای حەوت کاتژمێر مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە، هەروەها لەسەر ڕەزامەندی کەس و کاری بڕیارە هەر لە شاری مەککەی پیرۆز بەخاک بسپێردرێت.
بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە هەرێمی کوردستان ئەم ساڵ تاوەکو ئەمڕۆ 12 عومرەکاری کورد لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە.

