به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانیی ڕایگه‌یاند كه باندێكی كۆچبه‌ری نایاسایی له‌گه‌ڵ (23) كه‌سی بیانیان دەستگیرکردووە
ئاسایشی سلێمانیی بە دەزگا میدیایەکانی ڕاگه‌یاند “رۆژی 2025/10/27، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوون، به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش توانییان 2 قاچاخچی هێنانی كۆچبه‌ری نایاسایی و 23 كه‌سی بیانی كه به‌شێوه‌ی قاچاخ هێندرابوونه هه‌رێمی كوردستان و به نیازبوون بۆ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ببرێن ده‌ستگیربكه‌ن”.
لە ڕاگەیاندراوەکە ئامژە بەوەکراوە كه “له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به مادده‌ی (38) له‌یاسای مانه‌وه ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه لهدۆسیهكانیان به‌رده‌وامه”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانیی ڕاشیگه‌یاند كه “سه‌رجه‌م كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان سنوورداش كرانه‌وه”.
لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا، ئاسایشی سلێمانی نزیکەی 20 کەسی دیکەی بە تۆمەتی قاچاخچێتی کردن بە مرۆڤەوە دەستگیرکردووە.
زۆربەی زۆری کۆچبەرەکان هەرێمی کوردستان وەک خاڵێکی ترانزێنت (تێپەڕاندن) بەکاردەهێنن بۆ گەیشتن بە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، بە مەبەستی کارکردن یان چوونە دەرەوەی عێراق.

