تورکیا راگرتنی گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی تا 6ی کانوونی دووەمی 2026 درێژکردەوە.
دووشەمە 6ی تشرینی یەکەمی 2025، دوایین ڕۆژی درێژکردنەوەی قەدەغەی گەشتەکانی تورکیا بوو لەگەڵ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیی و حکومەتی تورکیا جارێکی دیکە و بۆ جاری سێیەم وادەی سزاکانی سەر فرۆکەخانەکە تاوەکو 6ی کانونی دووەمی 2026 درێژکردەوە.
30ی ئەیلولی 2025, وەزارەتی گواستنەوەی عێڕاق ڕەزامەندی دا لەسەر گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی.