گشتی

پێدانی بەنزینی 750 دیناری بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا قەدەغە کرا

قەیرانی بەنزین – Slemani Daily

لیژنەی سووتەمەنیی کۆیە بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی دابەشکردنی بەنزین و کەمکردنەوەی سەرەی بەنزینخانەکان، بڕیاری دا بە ڕاگرتنی پێدانی بەنزینی پاڵپشتیکراوی 750 دیناری بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان.

بەپێی ڕێنماییە نوێیەکانی لیژنەی سووتەمەنیی کۆیە، لەمەودوا تەنها بەو ئۆتۆمبێلانە بەنزینی پاڵپشتیکراو دەدرێت کە ساڵانەکەیان بە ناوی شۆفێرەکەوەیە یان بریکارنامەی (وەکالەت) فەرمییان پێیە.

هەروەها جەخت کراوەتەوە کە پێویستە ناوی خاوەن ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی لەگەڵ زانیارییەکانی کارتی نیشتمانی و کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنیدا هاوتا و وەک یەک بێت، بەپێچەوانەوە بەنزینیان پێ نادرێت.

دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی 750 دیناری لە لایەن حکومەتەوە بۆ کەمکردنەوەی بارگرانییە لەسەر هاووڵاتییان، بەڵام دروستبوونی قەرەباڵغیی زۆر لە بەنزینخانەکان و بەکارهێنانی کارتەکان لەلایەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناچار کردووە سیستەمی ئەلیکترۆنی و ڕێکاری تووندتر بگرنە بەر بۆ ئەوەی تەنها شایستەکان سوودمەند ببن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *