گشتی

هونەرمەندە بەناوبانگەکە کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندێک کۆچی دوایکرد – Slemani Daily

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، عەبدولسەلام سلێمان ناسراو بە (عەبۆ)، هونەرمەند و ئەکتەری دیاری کۆمێدی و فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری دهۆک، لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا لە شاری دهۆک گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ شەممە 26ی ئەیلوولی 2026، هونەرمەند عەبدولسەلام سلێمان ناسراو بە (عەبۆ) لەسەر بانی ماڵەکەی لە شاری دهۆک، بە شێوەیەکی لەناکاو کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی سەختیی برینەکەی و خوێنبەربوونەوە، ناوبراو لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە.

عەبدولسەلام سلێمان (عەبۆ) یەکێک بوو لە ئەکتەرە ناسراو و دیارەکانی بواری کۆمیدیا لە پارێزگای دهۆک و بەشداریی لە چەندین بەرنامە و بەرهەمی هونەری و شانۆیی و درامیدا کردووە، جگە لە کاری هونەریشی، فەرمانبەر بوو لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری دهۆک.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *