گشتی

نرخی بەنزین لە هەموو  کوردستان دەبێ بە 750 دینار

قەیرانی بەنزین ـ Slemani Daily 

 وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی دەرکرد بۆ پاڵپشتیکردنی نرخی بەنزینی بازرگانی (نۆرماڵ)، بەپێی بڕیارەکە نرخی هەر لیترێک بەنزین جێگیر دەکرێت بۆ 750 دینار و جیاوازیی نرخەکەشی لەلایەن حکوومەتەوە دابین دەکرێت.

بەپێی فەرمانێکی وەزاری کە لەلایەن کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت لە ڕێکەوتی 13ی ئابی2026 ئیمزا کراوە، بڕیار دراوە بە دابینکردنی بەنزینی بازرگانی لە بەنزینخانەکاندا بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک, جیاوازیی نێوان نرخی ڕاستەقینەی بەنزینی بازرگانی و نرخی دیاریکراو بە تەواوی لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابین دەکرێت.

پرۆسەی دابەشکردنی ئەم بەنزینە بە هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، پارێزگاکان، ئیدارە سەربەخۆکان، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانیزاکان و کۆمپانیا دابینکەرەکاندا بەڕێوە دەچێت. لە هەمان کاتدا جەخت لە ڕەچاوکردنی کوالیتی بەنزینەکە کراوەتەوە بەپێی ڕێنماییەکان.

وەزارەت ڕایگەیاند ئەم بڕیارە وەزارییە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ڕاستەوخۆ کار بە نرخە نوێیەکە دەکرێت.

ئەم بڕیارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکاندا دێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین و کەمکردنەوەی بارگرانیی دارایی لەسەر شانی هاووڵاتییان و شۆفێران، ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینی بازرگانی لە بازاڕەکاندا ناڕەزایەتی هاووڵاتیانی لێکەوتەبۆوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *