گشتی

کارکردنی سەرتاشخانەکان دوای کاتژمێر 8ی شەو قەدەغە کرا

کارکردنی سەرتاشخانەکان ـ Slemani Daily 

قایمقامییەتی قەزای ئامێدی بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە دیاریکردنی کاتی کارکردنی سەرتاشخانەکان دەرکرد و ڕایگەیاند، لە دوای کاتژمێر 08:00ی شەوەوە کارکردن و سەرتاشین بە تەواوی قەدەغەیە.

بەپێی بڕیارێکی نوێی قایمقامییەتی قەزای ئامێدی، کاتی کارکردنی سەرتاشخانەکانی سنوورەکە ڕێکخرایەوە؛ بەجۆرێک هەموو سەرتاشخانەکان تەنها لە نێوان کاتژمێر 08:00ی بەیانی تاوەکو 08:00ی شەو دەتوانن دەرگای دوکانەکانیان بکەنەوە و پێشوازی لە هاووڵاتییان بکەن.

لەنێو بڕیارەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، دوای کاتژمێر 08:00ی شەو بە هیچ جۆرێک ڕێگە بە دوکانکردنەوە و ئەنجامدانی سەرتاشین نادەرێت و هەر کەسێک سەرپێچی بکات ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *