سبەی مووچەی مانگی 7 دابەشدەکرێت 

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تەمویلی مووچەی مانگی تەمووز خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

ئەمڕۆ سێشەمە 30ی ئەیلولی 2025, وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە “ بڕی (956) ملیار و (928) ملیۆن دینار وەک تەموویلی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

بە پێی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم : ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی 7 بڵاودەکرێتەوە، سبەی دەستبەدابەشكردنى مووچە دەكريت، بەشداربووانی هەژمارى من لە ئێوارەوە دەتوانن مووچەكانيان وەرگرن. 

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان