6 ڕۆژ پشوو ڕاگەیاندرا

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە بڕیاری دا بە دیاریکردنی پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەتدا کە بۆ ماوەی 6 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

بەپێی بڕیاری فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پشووی جەژنی ڕەمەزان لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 18ی ئازاری 2026 دەستپێدەکات و تاوەکو ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 23ی ئازاری 2026 بەردەوام دەبێت.

حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە کە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 24ی ئازاری 2026 دەوامی فەرمی لە تەواوی دامەزراوە و فەرمانگەکاندا دەستپێدەکاتەوە. ئەم بڕیارە هەموو ئەو دامەزراوە حکومییانە دەگرێتەوە کە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵیدان و مەبەست لێی ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ هاوڵاتیان تاوەکو بە ئارامی ڕێوڕەسمەکانی جەژن بەڕێ بکەن.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان