دەقی هەواڵ
سلێمانی ـ Slemani Daily
ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی نادیاردا، تەرمی شۆفێرێکی هێڵی گواستنەوەی سەرچنار لە سنووری ناحیەی سیتەکی سەر بە پارێزگای سلێمانی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە و ڕەوانەی پزیشکی داد کرا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ڕووداوەکە لە نێوان هەردوو گوندی “بناویلە و شارستێن” لە نزیک ناحیەی سیتەک ڕوویداوە. تەرمەکە لەناو پاسێکی گواستنەوەدا بینراوەتەوە و دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە. قوربانییەکە پیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵە، خەڵکی ناحیەی عەربەتە و پیشەی شۆفێری پاس بووە لە هێڵی
تەرمی شۆفێرەکە گواستراوەتەوە بۆ پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی بە مەبەستی پشکنین و دیاریکردنی هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی، کە ئایا بەهۆی توندوتیژییەوە بووە یان ڕووداوێکی سروشتی.
ناوچەی شارباژێڕ و ناحیەی سیتەک بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافییانەوە یەکێکن لە ناوچە گەشتیاری و شاخاوییەکان، زۆرجار ڕێگەکانی نێوان گوندەکان هاتووچۆی زۆری لێ دەکرێت، هێزە ئەمنییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە و چاوەڕێی ڕاپۆرتی کۆتایی پزیشکی داد دەکرێت بۆ ئاشکراکردنی وردەکارییەکان.

