مووچەی فەرمانبەران مسۆگەركراوە؛هیچ کەمکردنەوەو دواکەوتنێکی بەسەردا نایەت و دەستکاری ناکرێت

دەقی هەواڵ

مووچە – Slemani Daily 

لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕایدەگەیەنێت مووچەی فەرمانبەران مسۆگەرە و بەهۆی ئاستەنگە سیاسییەکانەوە دەستکاری ناکرێت، هاوکات ئاشکرای دەکات کە حکومەت دەتوانێت لە ڕێگەی یاسای نوێی قەرزکردنەوە بەردەوامی بە دابەشکردنی مووچە بدات.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوە کرد کە تەنانەت لە ئەگەری مانەوەی حکومەتی کاربەڕێکەریش، بژاردەی قەرزکردن لە بانکە ناوخۆییەکان وەک چارەسەرێکی یاسایی لەبەردەستە. جەختیشی کردەوە کە وڵات خاوەنی سەرچاوەی دارایی پێویستە، بەڵام پێویستی بە کۆنترۆڵکردنی وردتر و زیادکردنی داهاتی ناوخۆ هەیە بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە.

لە ساڵانی ڕابردوودا، پەرلەمانی عێراق چەندین جار پەنای بۆ دەرکردنی یاسای قەرزکردنی فریاگوزاری بردووە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی و دابینکردنی مووچە، ئەمەش لەو کاتانەی کە وڵات بەهۆی کێشە سیاسییەکانەوە فەراغی یاسایی لە بودجەی گشتیدا هەبووە.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان