دەقی هەواڵ
سلێمانی – Slemani Daily
قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بڕیارێکی نوێی لەبارەی میکانیزمی دابەشکردنی غازی ماڵان دەرکرد و رایگەیاند، لەمەودوا پرۆسەی دابەشکردنی غاز تەنها لەڕێگەی فۆرمی خۆراکەوە دەبێت.
بەپێی بڕیارە نوێیەکە، هاووڵاتییان پێویستە لە کاتی وەرگرتنی غازدا فۆرمی ئەسڵیی خۆراک پیشانی بریکارەکان بدەن. جەخت لەوەش کراوەتەوە کە بە هیچ شێوەیەک کۆپی فۆرمی خۆراک وەرناگیرێت و کاری پێناکرێت.
ئەم هەنگاوەی قائیمقامیەت بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی پرۆسەی دابەشکردن و ڕێگریکردن لە هەر ناڕێکییەک لە گەیاندنی غاز بە ماڵان نراوە، تا دڵنیایی بدرێت کە هەر خێزانێک بەپێی شایستەیی خۆی غازی پێدەگات.

