نرخی غازی ماڵان ڕوو لە دابەزین دەکات

دوێنێ شەممە کۆمپانیای بەرهەمهێنانی غاز (KM250) دووبارە کەوتەوە گەڕ و لە شەوی ڕابردووەوە دەستی بە بەرهەمهێنانی غازی ماڵان کردووەتەوە، ئەمەش وەک هەنگاوێکی خێرا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخ و پڕکردنەوەی پێداویستی بازاڕ.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا نزیکەی 20 تەنکەر غاز بۆ شار و شارۆچکەکان دابین بکرێت. ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی ئەوەی فشاری سەر بازاڕ کەم ببێتەوە و هاوڵاتییان ناچار نەبن بە نرخێکی گران غاز بکڕن.

چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی 72 کاتژمێری داهاتوودا، دابەشکردنی غاز بە تەواوی ئاسایی ببێتەوە و نرخەکەی بگەڕێتەوە بۆ ئاستی جارانی خۆی. لایەنە پەیوەندیدارەکان داوا لە هاوڵاتییان دەکەن پەلە نەکەن لە کڕینی غاز بە نرخی گران، چونکە بڕی پێویست دەگاتە بازاڕەکان.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان