تەرمی کچێک بە پارچەپارچەکراوی دۆزرایەوە

تەرمی کچێکی گەنجم لە ناو جانتایەکدا لە نزیک بەنداوی خاسە دۆزرایەوە کە شوێنەواری ئەشکەنجە و بڕینەوەی جەستەی پێوەیە، پۆلیسیش لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردووە.

شەوی چوارشەممە 18ی ئازاری 2026، هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک ئاگادارکرانەوە لە هەبوونی جانتایەکی گوماناوی لە نزیک بەنداوی خاسە، دوای گەیشتنی تیمەکانی بەڵگەی تاوان، دەرکەوت تەرمی کچێکی گەنجی تێدایە کە دەست و قاچەکانی بڕدراونەتەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی پۆلیسی کەرکووک، ناسنامەی قوربانییەکە تا ئێستا نەناسراوەتەوە و تەرمەکەی گوازراوەتەوە بۆ فەرمانگەی پزیشکی دادوەری, هاوکات پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە بۆ دەستنیشانکردنی ناسنامەی بکوژان و هۆکاری پشت ئەنجامدانی ئەم تاوانە.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان