لایەنە فەرمییەکانی وڵاتی سعودیە بە شێوەیەکی فەرمی ڕایانگەیاند کە دوای بینینی مانگ، ڕۆژی هەینی دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.
بەپێی ڕاگەیەندراوی دادگای باڵای سعودیە، بەهۆی جێگیربوونی بینینی مانگ، ڕۆژی پێنجشەممە کۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەبێت و ڕۆژی هەینی وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی سەرکەوتنی موسڵمانان دیاریکراوە.
جێگەی ئاماژەیە، ساڵانە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی لە دیاریکردنی جەژن و بۆنە ئایینییەکان پشت بە بڕیار و بینینی مانگ لە وڵاتی سعودیە دەبەستن.

