بەغدا بەشێک لە پارەی مووچەی نارد و یەکشەممە خشتەی گشتی ڕادەگەیەنرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتنی زیاتر لە 274 ملیار دیناری وەک بەشێک لە مووچەی مانگی شوبات ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد، ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ گەیشتنی تەواوی تەمویلەکە، خشتەی گشتیی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکەنەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئاداری 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بڕی 274,962,000,000 دینار بە 4 گوژمە خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەت لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی. ئەم تەمویلە تایبەتە بە شایستە داراییەکانی خانەنشینان، سوودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی، فەرمانبەرانی گرێبەست و مینحەی زیندانیانی سیاسی.

هەروەها وەزارەتی دارای ئاماژەی بەوەش کردووە کە پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان چاوەڕوانی دەستپێکردنەوەی دەوامی ڕۆژی یەکشەممەیە، تاوەکو تەواوی تەمویلەکە لە بەغداوە بگات و ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بکرێت

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان