بڕیارێکی بەپەلە؛ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن کرا بە پشووی فەرمی

وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بڕیارێکی هاوبەش پشوویەکی فەرمییان لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، پشووەکە بۆ ماوەی 4 ڕۆژ دەبێت و لە ڕۆژی یەکشەممە 1ی ئاداری 2026 دەستپێدەکات و تاوەکو چوارشەممە 4ی ئاداری 2026 بەردەوام دەبێت.

بڕیارەکە گشتگیرە و تەواوی سێکتەرەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کە بریتین لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و ناوەندە حکومی و ناحکومی و تایبەت و قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان.

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم هەنگاوە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران نراوە.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان