ئەمشەو تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت

قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم شۆفێران بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بە داخستنی کاتیی تونێلی دەربەندیخان دەکات بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی قایمقامیەتی دەربەندیخان، بڕیارە ئەمشەو لە کاتژمێر 11:00ی شەو تاوەکو کاتژمێر 02:00ی بەرەبەیان، تونێلەکە بە تەواوی بە ڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکاندا دابخرێت.

دەربارەی هۆکاری داخستنی تونێلەکە، قایمقامیەتی دەربەندیخان ڕایگەیاندووە کە ئەم هەنگاوە بە مەبەستی پاککردنەوەی ناوەوەی تونێلەکە و ڕێکخستنەوەیەتی، تاوەکو باشتر خزمەت بە هاتووچۆی هاووڵاتیان و شۆفێران بکات.

داواش لە شۆفێران دەکرێت بۆ دوورکەوتنەوە لە دروستبوونی قەرەباڵغی، ڕەچاوی ئەو کاتانە بکەن کە بۆ داخستنی تونێلەکە دیاریکراوە.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان