هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە: بەبێ “کۆد” سەردانی بەشی مۆڵەت مەکەن

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیی هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە سیستەمی ڕاییکردنی مامەڵەکان لە بەشی مۆڵەت گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و چیتر بەبێ وەرگرتنی کۆدی نۆرە لە ڕێگەی وێبسایتی فەرمییەوە هیچ جۆرە مامەڵەیەک ئەنجام نادرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بەشی مۆڵەت لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە بۆ ڕێگری لە قەرەباڵغی و ڕێکخستنی کاروباری هاوڵاتییان پێویستە سەردانیکەران پێشوەختە نۆرەیان گرتبێت چونکە بەپێی ڕێنماییە نوێیەکان هەر هاوڵاتییەک کۆدی وەرنەگرتبێت ناتوانێت هیچ کارێکی یاسایی لەو بەشەدا ڕایی بکات و تەنها ئەو کەسانە وەردەگیرێن کە لە سیستەمەکەدا ناویان تۆمار کراوە.

هەروەها بۆ ئاسانکاری شۆفێران هاتووچۆی سلێمانی کات و شێوازی وەرگرتنی نۆرەی دیاریکردووە کە هەموو ڕۆژانی شەممە کاتژمێر حەوتی ئێوارە لینکی نۆرەگرتن کارا دەبێت و هاوڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی وێبسایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکەوە نۆرەی خۆیان جێگیر بکەن و داواش لە هاوڵاتییان دەکرێت تەنها لەو کاتە دیاریکراوەدا سەردانی لینکەکە بکەن بۆ ئەوەی بتوانن کۆدی تایبەت بە خۆیان بەدەست بهێنن و لە کاتی سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکە تووشی گرفت نەبن.

بۆ خۆتۆمارکردن سەردانی ئەم لینکە بکە: لینک

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان