ئەمڕۆ یەکشەممە، 15ی شووباتی یەکەمی 2025, لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا لە سنووری قەزای خانەقین، گەنجێک لە کاتی کاکردندا بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە، گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان گەنجەکە ناوی (ئەیوب عەباس)ـە و لە کاتی کارکردندا تووشی ئەو ڕووداوە بووە، دەستبەجێ دوای ڕووداوەکە تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کرا بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان.
تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان وردەکاری زیاتریان دەربارەی چۆنیەتی ڕووداوەکە و شوێنی کارەکەی بڵاونەکردۆتەوە، بەڵام لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

